جيهان

سەرکۆماری پێشووی پیرۆ خۆی کوشت

سەرکۆماری پێشووی پیرۆ بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

Fahrettin İbrahim   | 17.04.2019
سەرکۆماری پێشووی پیرۆ خۆی کوشت

Ankara

لیما - AA

سەرکۆماری پێشووی پیرۆ ئالن گارسیا کە تۆمەتبارە بە بەرتیل وەرگرتن، بەر لەوەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر بکرێ، بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

وەزارەتی تەندروستی پیرۆ رایگەیاندووە کە گارسیا بە دەمانچەیەک، فیشەکێکی بەسەری خۆی ناوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

گارسیا بەوە تۆمەتبار کرابوو کە لە لایەن کۆمپانیایەکی بیناسازییەوە بەرتیلی وەرگرتووە.

ئالن گارسیا دوو خول لە ساڵانی 1990 تا 1995 و هەروەها 2006 تا 2011 سەرکۆماری پیرۆ بووە.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın