سياسەت, جيهان, عێراق

سەرکۆماری عێراق جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین دەکاتەوە

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح جەختدەکاتەوە لە ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردن لە دۆزی فەڵەستین و پێویستی کارکردنی جددی بۆ کۆتایی ھێنان بە دەستدرێژییەکان بۆسەر گەلی فەڵەستین.

Zana Natık Kerem   | 18.05.2021
سەرکۆماری عێراق جەخت لە ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین دەکاتەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح جەختدەکاتەوە لە ھەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردن لە دۆزی فەڵەستین و پێویستی کارکردنی جددی بۆ کۆتایی ھێنان بە دەستدرێژییەکان بۆسەر گەلی فەڵەستین.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمرۆ سێشەممە، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق، ئەحمەد عەقل کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، سەبارەت بە پێشھاتەکانی دۆخی قودس و فەڵەستین و ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە نامرۆڤانەی کە گەلی فەڵەستین رووبەڕووی دەبێتەوە لە شاری قودس و کەرتی غەززە گفتوگۆکراوە کە بەوھۆیەوە چەندین ھاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە راگرتنی ئەو کارانەی دژبە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح جەختیکردەوە لە ھەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە پاڵشتیکردن لە دۆزی فەڵەستین و پاڵپشتیکردنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ ھێنانەدی داواکاری و مافە رەواکانی گەلی فەڵەستین، ھاوکات جەختیشیکردەوە لە پێویستی ھەماھەنگی و کاری جددی لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی ھێنان بە نەھامەتییەکان و پاراستنی مافی گەلی فەڵەستین و رێگریکردن لەو دەستدرێژیانەی رووبەڕووی دەبنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە باڵیۆزی فەڵەستین لە عێراق، ئەحمەد عەقل باسی لە ھەڵوێستی فەرمی و سیاسی، هەروەها هەڵوێستی گەلی عێراقی کردووە بۆ پاڵپشتیکردن لە گەلی فەڵەستین و پشتیوانیکردن لە مافەکانی گەلی فەڵەستین و دۆزە رەواکەی، ھاوکات پابەندبوونی عێراقی بۆ ھێنانەدی تەواوی مافە رەواکانی و وەستانەوە دژ بەو دەستدرێژیانەی رووبەڕووی گەلی فەڵەستین دەبێتەوە بەرزنرخاندووە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın