جيهان

سەرکۆماری ئیسرائیل ناتانیاهوی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ

سەرکۆماری ئیسرائیل ریوڤین ریڤلین، بنیامین ناتانیاهوی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کە پشتگیری تەواوی پارتە راستڕەوەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

Rewa Mahmood Hasan   | 17.04.2019
سەرکۆماری ئیسرائیل ناتانیاهوی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ

Quds

قودس - AA

سەرکۆماری ئیسرائیل ریوڤین ریڤلین، بنیامین ناتانیاهوی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هاوپەیمانیی وەک یەکەم پارتی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان.

ریڤیلین لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆمار لە قودسی رۆژئاوا پێشوازی کرد لە بنیامین ناتانیاهو. تێیدا ریڤیلین، ناتانیاهوی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانیی لەکاتێکدا ناوبراو پشتگیری تەواوی پارتە راستڕەوەکانی نێو پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

لە هەڵبژاردنی ٩ی نیساندا لە ئیسرائیل، هیچ پارتێک لەکۆی ١٢٠ کورسییە پەرلەمانییەکە، نەیتوانی زۆرینە بەدەست بهێنێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت بەتەنیا، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بە ٦١ کورسی پەرلەمانی دەکرد، هەربۆیە ریڤلین لە دوو رۆژی رابردوودا بەجیا لەگەڵ وەفدی پارتە براوەکانی نێو پەرلەماندا کۆبوویەوە.

سەرکۆمار ریڤیلین، پرسیاری ئەوەی کردبوو کە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی چی کەسێک خوازیارن حکوومەتی نوێی هاوپەیمانی پێکبێت.

٥ پارتی جیای راستڕەو کە چوونەتە پەرلەمان و سەرجەم خاوەنی ٣٠ کورسین، خوازیاربوون کە بەسەرکردایەتی ناتانیاهو لەنێو حکوومەتە هاوپەیمانییەکەیدا بەشدار بن. بەمەش رێژەی خوازراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی کە دەکاتە ٦١ کورسی پەرلەمانی بەدەست هاتووە.

بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە، ئەو کەسەی لەلایەن سەرکۆمارەوە رادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت، دەبێت لەماوەی ٢٨ رۆژدا حکوومەت پێکبهێنێت. بەڵام لەئەگەری داواکاری سەرۆکی پارتی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت، دەتوانێت ٢ هەفتەی تر پێکهێنانی حکوومەت دوا بخات.

ئەگەر لەماوەی ٢٨ رۆژدا نەتوانرا حکوومەتی هاوپەیمانبی پێکبێت، ئەوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی دووبارە دەکرێتەوە.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın