Nuri Aydın
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوی كردهوه، بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانای هێرشەکانی ئێران لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بۆ سەر کەشتیە بازرگانیيە نێودەوڵەتییەکان، به مووشهكی زیرەک هێرشی كردووهته سهر دەیان ئامانجی وڵاتەكه.
سێنتکۆم لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگهیاند: "شەپۆلی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ناو ئێران بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی سەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بۆ کەمترین ئاست کۆتایی هاتووە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە هێرشەکاندا سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، بنکەکانی ڕاداری کەناراوەکان، دامەزراوەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمە بچووکەکانی ئێران کراونەتە ئامانج، لە هێرشەکانیشدا فڕۆکەی جەنگی، کەشتی جەنگی و درۆنی بۆمبڕێژكراو بەکارهێندراون و یەکەمجاریشه بهلهمی بۆمبڕێژكراوی بێسەرنشینی دەریایی بەکارهێندراوە و، هاتووە: "گەرووی هورمز ڕێڕەوێکی دەریایی گرنگە بۆ بازرگانیی جیهانی. ئێران کۆنترۆڵی ئەم شوێنە ناکات".
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە سەرەڕای دەستدرێژی نادادپەروەرانە، بێزارکردن، هەڕەشە و لێدوانە سەرەڕۆیانەکانی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدان و جێگیرکراون بۆ دهستهبهر كردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی.