Bekir Aydoğan
15 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2026
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند.
لهو بارەیەوە سێنتکۆم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێزەکانی سێنتکۆم کاتژمێر ١٣:٠٠ بە کاتی ههولێر (کاتژمێر ٠٦:٠٠ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا) شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و، هاتووە: ئامانجی هێرشەکان کەمکردنەوەی زیاتری ئەو توانا سەربازییانەیە کە هێزەکانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەکاریدەهێنن".