سۆماڵ.. تەقینەوە لە مەقادیشۆ-ی پایتەخت
لە مەقادیشۆ پایتەختی سۆماڵ، تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک بنکەیەکی ئاسایش و مۆڵێک روویدا.

Istanbul
مەقادیشۆ- AA
لە مەقادیشۆ پایتەختی سۆماڵ، تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک بنکەیەکی ئاسایش و مۆڵێک روویدا.
بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان، تەقینەوەکە لە کاتی رێگریکردن لە پەلامارێکی خۆکۆژیدا روویداوە.
دوای تەقینەوەکەش ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
تا ئێستاش حکوومەتی سۆماڵ هیچ راگەیەنراوێکی لە بارەی پەلامارەکەوە بڵاونەکردووەتەوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیاریەتی خۆی لێ رانەگەیاندووە.
رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلشەباب لە سۆماڵ چالاکە و ناوبەناو هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.