جيهان

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا دەکات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە خۆکوژییە کرد کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا پایتەخی عێراق ئەنجامدرا.

Sarmand Hameed   | 22.01.2021
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا دەکات

Arbil

هەولێر - AA

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە خۆکوژییە کرد کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا پایتەخی عێراق ئەنجامدرا.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە خۆکوژییە دەکات کە بازاڕێکی پڕ مەدەنی شاری بەغدای کردە ئامانج".

سیفان دوجاریک راشیگەیاند، گوتیرێس سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان و حکوومەت و خەڵکی عێراق دەکات و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس داوا لە خەڵکی عێراق دەکات کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و توندوتیژی بەتوندی رەت بکەنەوە کە مەبەست لێیان تێکدانی ئاشتی و ئارامی و یەکڕیزییە.

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات کە بەزوویی دەستنیشانی تاوانباران بکات و پەلکێشی دادگایان بکات، هاوکات پابەندبوونی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی خەڵک و حکوومەتی عێراق بۆ پتەوکردنی ئاشتی دووپات کردووەتەوە.

لە ئاکامی ئەو دوو تەقینەوەی خۆکوژییەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق روویاندا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın