Muhammed Karabacak
25 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2026
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا، گەیشتە دیمەشق'ی پایتەختی سووریا.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو وەرگیراوە، گوتێرێس و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە لایەن وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی پێشوازییان لێکراوە.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس کە یەکەمین سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە دوای ١٧ ساڵ سەردانی سووریا بکات، بڕیارە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرکۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کۆبێتەوە.