Mustafa Melih Ahıshalı, Mohammad Kara Maryam
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە تاکە ڕێگا بۆ کردنەوەی گەرووی ھورمز بە ڕووی کەشتییەکاندا، ڕاگرتنی دەستوەردانەکانی ئەمریکایە لە گەرووی ھورمز.
ئاژانسی ھەواڵیی ئێران "فارس" ڕاگەیاندراوێکی سوپای پاسدارانی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ھۆشداری ئەوە دراوە کە بەردەوامبوونی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە گەرووی ھورمز، ببێتە مایەی پەرەسەندنێکی گەورەتر کە کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی نەوت و غاز لە جیھاندا دەبێت.
ھەروەھا سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی رابردوو لە وەڵامی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، چەندین بنکە و ژێرخانی سەربازیی ئەمریکایان لە ناوچەی جوفەیری بەحرەین و چەندین ڕاداری دوورمەودایان لە عومان بە ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆن کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، تاکە ڕێگا بۆ کردنەوەی گەرووی ھورمز بە ڕووی کەشتییەکاندا، ڕاگرتنی دەستوەردانەکانی ئەمریکایە لە گەرووی ھورمز.