Tolga Akbaba
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، دوو كه‌شتی نەوتههڵگر کە دەیانویست به ڕێڕەوێکی ناسه‌لامه‌تی گەرووی هورمزدا تێبپەڕن، تەقیونەتەوە.
سه‌باره‌ت به تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، سوپای پاسداران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە كاتێكدا له ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو دوو كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌ی بە هاندانی ئەمریکا هەوڵیانداوە لە ڕێڕەوێکی ناسه‌لامه‌تدا تێبپەڕن تەقیونەتەوە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەوە نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هۆشداریدراوه لەوەی سەرجەم ئەو ڕێڕەوانەی ئێران دیارینه‌كردوون، بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان سه‌لامه‌ت نابن.