Safiye Karabacak
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
سوپای بەحرەین بڵاوی كردهوه، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕێگرییان لە ژمارهیهكی زۆر هێرش کردووە کە کاتەکانی بەیانی لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراون.
فەرماندەیی گشتیی سوپای بەحرەین لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە کرد ئێران بەردەوامە لەسەر هەڵوێستی شەڕانگێزی كه لە بەحرەین مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی، ڕێگرییان لەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کردووە کە کاتەکانی بەیانی لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون و تێکیانشکاندوون.
ههروهها له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوه كراوه هێزە چەکدارەکان بە ههموو هێز و یەکەکانیانەوە لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی وڵات و ئامادەن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی بەرگریی کردن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە گەلی بەحرەین و دانیشتووانی وڵاتەکە کراوە وریابن و، پێویستە نزیک نەبنەوە لەو تەنە گوماناویانەی لە هێرشەکان جێماون، دەستیان لێ نەدەن و دەستبەجێ بەرپرسانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
هاوكات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە بەکارهێنانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئامانجی لێدانی مەدەنییەکان و موڵکی تایبەت، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.