Dildar Baykan Atalay
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوی كردهوه، ١٣ههمین شەپۆلی هێرشەکانی کۆتاییهاتووه.
سێنتکۆم ڕاگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە (کاتژمێر ٠٤:٠٠ بە کاتی ههولێر) ١٣ههمین شەپۆلی هێرشەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و، ناوەندەکانی فەرماندەیی دامەزراوەی کۆگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تۆڕەکانی پەیوەندی کردن، ناوەندەکانی چاودێریی کەناراوەکان و تواناکانی دەریاوانیی ئێران کراونەتە ئامانج.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه ئامانجی هێرشەکان کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتیە بازرگانییەکان و دەریاوانە مەدەنییەکانی گەرووی هورمز و، هاتووە: "ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی (هورمز)، سەرەڕای هێرشەکانی ئەم دواییانەی سوپای پاسدارانی ئێران بە کراوەیی ماوەتەوە. بە پشتیوانی سوپای ئەمریکا کەشتیە بازرگانییەکان دەتوانن بە ئازادی لە گەرووەکەدا هاتوچۆ بکەن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش کراوە کە لە ئێستادا ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن.