Bekir Aydoğan
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوی كردهوه، ١١ههمین شەپۆلی ئەو هێرشانەی کۆتاییپێهێنا کە ئامانجیان لاوازکردنی توانای ئێرانە بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
لەو بارهیهوه سێنتکۆم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە سێنتکۆم (کاتژمێر ٠٣:١٥ بە کاتی ههولێر) ١١ههمین شەپۆلی هێرشەکانی دژی ئێران بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە و، تیایدا ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، تواناکانی دەریاوانی، شوێنی ههڵگرتنی فڕۆکە، دامەزراوەکانی کۆگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێرخانی لۆجستی سەربازی ئێران کراونەتە ئامانج.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه ئامانجی هێرشەکان لاوازکردنی زیاتری توانای ئێرانە بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز، ئهوهیش خراوهتهڕوو کە گەرووی هورمز بە ڕووی هاتوچۆی کەشتیە بازرگانییەکاندا کراوەیە.
سێنتکۆم پێشتر ڕایگەیاندبوو کە (کاتژمێر ٠٢:٠٠ بە کاتی ههولێر) ١١ههمین شەپۆلی هێرشەکانی دژی ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران دەستپێکردووە.