Haydar Şahin, Ahmet Kartal
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
گوتەبێژی سوپای ئێران، محەمەد ئەکرەمینیا ڕایگەیاند، گەرووی ھورمز بە داخراو دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا سیستەمی یاسایی ئێران سەبارەت بە گەرووکە پەسەند دەکات.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئێران "ئیرنا" بڵاوی کردەوە، محەمەد ئەکرەمینیا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی ھورمز، بووەتە "داواکارییەکی نیشتمانیی" بۆ ئێران.
بەپێی ئاژانسەکە، گوتەبێژی سوپای ئێران، محەمەد ئەکرەمینیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک لە بەرگرییکردن لە مافەکانی گەلی ئێران پاشگەز نابنەوە و گوتوویەتی: "گەرووی ھورمز بە داخراو دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا سیستەمی یاسایی ئێران سەبارەت بە گەرووکە پەسەند دەکات".
ھەروەھا محەمەد ئەکرەمینیا ڕاشیگەیاندووە : "بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لە پێناو پووچەڵکردنەوەی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە".