Ahmet Dursun
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
سوپای ئێران بڵاوی كردهوه، بە درۆنی بۆمبڕێژكراو بنکەی ئاسمانیی سەخیری لە بەحرەین کردووەتە ئامانج کە فڕۆکەکانی چاودێری و هێلیکۆپتەرەکانی سوپای ئەمریکای تێدایە.
لە ڕاگەیاندراوی سوپای ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە لە چوارچێوەی ١١ههمین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنەکاندا کە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا ئەنجام دران، هێرش کراوەتە سەر ئەو بنکەیەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە بەحرەین بەکاریدەهێنن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە بەرامبەر کارە دوژمنکارانەکانی دوژمن کە ژێرخانی شارەکان و خەڵکی بێتاوان دەکەنە ئامانج، سوپای ئێران چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر و لە چوارچێوەی ١١ههمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی بروسکەدا، هێلیکۆپتەرەکان و فڕۆکەکانی چاودێریی P-8ی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکای لە بنکەی سەخیری بەحرەین، بە هێرشی درۆنی وێرانکەری ئارەش کردە ئامانج".