Ahmet Dursun
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
سوپای ئێران بڵاوی كردهوه، بە درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشی کردە سەر ئەو بنکە و ناوەندانەی لە کوێت و بەحرەین میوانداری سەرباز و فڕۆکەکانی ئەمریکا دەکەن.
لەو بارهیهوه سوپای ئێران له ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگهیاند: "سوپای ئێران، لە ١٠ههمین قۆناغی ئۆپەراسیۆنی بروسکەدا، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بە درۆنی بۆمبڕێژكراو سیستمەکانی بەرگریی و ڕاداری سوپای تیرۆریستیی ئەمریکای لە کوێت و بەحرەین کردە ئامانج".
لە ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوه كراوه كه له چوارچێوەی هێرشەکاندا سیستمەکانی ڕادار، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و کۆگاکانی سووتەمەنی سوپای ئەمریکا لە بنکەی عەلی ئەلسالم لە کوێت و، سیستمەکانی پەیوەندی و ڕادار بە سیستمەکانی پاتریۆت و ڕادارەکانی سوپەر هۆک لە بنکەی شێخ عیسا لە بەحرەین کراونەتە ئامانج.
بانگەشەی ئەوەش کرا بەهۆی هێرشهكانی ئێرانهوه زیانی زۆر بهر بنکەکەی بەحرەین کە یەکەکانی پشتیوانی فڕۆکەکانی ئەمریکای تێدایە کەوتووە.