Haydar Şahin
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
سوپای ئێران بڵاوی كردهوه، به درۆنی بۆمبڕێژكراو شوێنی ههڵگرتنی فڕۆکەی جەنگی، سیستمەکانی پەیوەندی مانگی دەستکرد و کۆگاکانی تەقەمەنی سوپای ئەمریکامان لە بنکەی ئاسمانیی ئەلجابر لە کوێت کرده ئامانج.
تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران، ڕاگەیاندراوی سوپای ئێرانی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بنکەی ئەمریکا لە کوێت بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرش كردنه سهر ماڵێکی مەدەنی لە دوورگەی قشم ئەنجامدراوە.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه کراوە لەو هێرشەی کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی ئەحمەد ئەلجابر لە کوێت، به درۆنی بۆمبڕێژكراو شوێنی ههڵگرتنی فڕۆکەی جەنگی، سیستمەکانی پەیوەندی مانگی دەستکرد و کۆگاکانی تەقەمەنی سوپای ئەمریکا کراونەتە ئامانج.
ئاماژە بەوە کرا کە بنکەی ئەحمەد ئەلجابر ڕۆڵێکی گرنگ لە ئۆپراسیۆنە ئاسمانیی و چاودێریییەکانی ئەمریکادا دەگێڕێت و وەک ناوەندێکی گرنگی پشتیوانی ئاسمانیی بۆ سوپای ئەمریکا دادەنرێت.