Halime Afra Aksoy
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
سوپای ئوردن تێكشكاندنی چوار مووشەکی لە کایەی ئاسمانی وڵاتەکەیدا ڕايگهیاند، کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.
لەو ڕاگەیاندراوەی لەلایەن سوپای ئوردنەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە چوار مووشەک کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوون لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه کراوە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنهكهوتووهتهوه.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە تیمە تەکنیکییەکانی سوپا دهستوهردانیان لهو پارچە مووشەکانە کردووە کە لە شوێنە جیاوازەکان کەوتوونەتە خوارەوە، جەخت لەسهر ئهوهیش كراوهتهوه ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی ژیان و ماڵی هاووڵاتیان.