سووریا چووە نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش
Damascus
دیمەشق - AA
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا کە ٦١ ساڵ وڵاتەکەی بەڕێوە برد، حکوومەتی وڵاتەکە بەشداری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا بە سەرکردایەتی ئەمریکا دامەزرا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە کە سووریا بەشداری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەمە خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی سووریا و جیهان لە دژی تیرۆر. سووریا بە فەڕمی بووە ٩٠هەمین هاوبەش کە بەشداری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ شکستپێهێنانی داعش دەکات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
