سياسەت, جيهان

سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان: "ئاڵای وڵات له‌‌سه‌ر پردی هودافه‌رین هه‌ڵكرا"

سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ ئاشكرایكرد، سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ئاڵای ئازه‌ربایجانیان له‌‌سه‌ر پردی مێژوویی هودافه‌رین هه‌ڵكردووه‌.

Ruslan Rehimov   | 18.10.2020
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان: "ئاڵای وڵات له‌‌سه‌ر پردی هودافه‌رین هه‌ڵكرا"

Baki

باكۆ - AA

سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ ئاشكرایكرد، سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ئاڵای ئازه‌ربایجانیان له‌‌سه‌ر پردی مێژوویی هودافه‌رین هه‌ڵكردووه‌.

ئیلهام عه‌لیێڤ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: "سوپای ئازه‌ربایجان ئاڵای ئازه‌ربایجانی له‌‌سه‌ر پردی مێژوویی هودافه‌رین هه‌ڵكردووه. هه‌ر بژی گه‌لی ئازه‌ربایجان. قه‌ره‌باخ ئازه‌ربایجانه‌".

پردی هودافه‌رین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رووباری ئاراس له‌ سنووری نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان، له‌ سه‌ده‌ی ١١دا بنیاتنراوه‌. ده‌كه‌وێته‌ سنووری پارێزگای جه‌برائیل كه‌ ناوه‌ندی شاره‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه‌ رزگاركراون.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın