Ruslan Rehimov
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
سهركۆمار ئازهربایجان، ئیلهام عهلیێڤ ڕایگهیاند: "پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئازەربایجان مۆدێلێکە پێویستە لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە وەک نموونە وەربگیرێت. پێویستە دراوسێکان وەک تورکیا و ئازەربایجان ههڵسوكهوت بکەن".
له میانی كۆبوونهوهی لەگەڵ بەشداربووانی چوارههمین کۆڕبەندی جیهانیی میدیای شووشە، عەلیێڤ هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاته هەرێمی و جیهانییەکان کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی و سەرنووسەری ئاژانسی ئەنادۆڵو، یوسف ئۆزهان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئازەربایجان، عەلیێڤ ئاماژەی بەوە کرد تورکیا و ئازەربایجان نزیکترین دوو وڵاتی جیهانن لە یەکترەوە و، ڕایگهیاند: "پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئازەربایجان مۆدێلێکە پێویستە لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە وەک نموونە وەربگیرێت. پێویستە دراوسێکان وەک تورکیا و ئازەربایجان ههڵسوكهوت بکەن".
گوتیشی: "ئەگەر کارەسات یان شتێکی خراپ بەسەر یەکێکماندا بێت، ئەوی دیكهمان بە ههموو توانایهوه بە توانای سەربازییشەوە، پشتیوانی له براکەی دهكات و بەرگریی لێدهكات".
