جيهان

سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌

به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان دژی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی كارئاسانی ده‌كات بۆ راده‌ستكردنی تاوانباره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی هۆنگ كۆنگ به‌ چین، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌.

Ayşe Doğru,Ramal Abdullah Mahmood   | 12.08.2019
سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌

Ankara

هۆنگ كۆنگ – AA

به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان دژی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی كارئاسانی ده‌كات بۆ راده‌ستكردنی تاوانباره‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئیداره‌ی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ به‌ چین، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌زاران هۆنگ كۆنگی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی توندی پۆلیس له‌ خۆپیشاندانه‌كانیاندا هۆڵه‌كانی چوون و هاتن و تێرمیناڵی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگیان داگیر كرد. زیادبوونی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی پشكنینی پاسپۆرتی گه‌شتیاران و راییكردنی كاره‌كانی دیكه‌ زۆر خاو ببنه‌وه‌.

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كه‌، یانگ گوانگ رایگه‌یاند كه‌ چوونی خۆپیشانده‌ران بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كاره‌كانی ئه‌وانیان هه‌ڵپه‌ساردوون و گوتی: "به‌مهۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانمان هه‌ڵوه‌شاندوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها كاروباری ئه‌و گه‌شتیارانه‌ راده‌په‌ڕێنین كه‌ به‌ فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌مان ده‌نیشنه‌وه‌".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın