Hemin Othman Mohammed
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
سلێمانی - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، چەند هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كرایه سهر ناوچەی تاسڵوجە و، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ماوەیەکی کورتدا پێنج هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کراونەتە سەر ناوچەی باروتخانە لە تاسڵوجە.
بەهۆی نزیکی شوێنی هێرشەکان لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و باخ و زەویە کشتوکاڵییەکان، ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەنێو دانیشتووانی ناوچەکەدا دروست بووە.
دوا بەدوای بۆردومانەکە، هێزە ئەمنییەکان، ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە هاووڵاتیان کرد بە هیچ شێوەیەک نزیک ئەو شوێنانە نهبنهوه کە هێرشیان کراوەتەسەر، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانیان لە ئەگەری نەخوازراوی تەقینەوەی زیاتر.
بهپێی زانیارییهكان بەهۆی ئەم هێرشانەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
هەروەها باس لهوه دهكرێت ئەو شوێنەی کە لەم بۆردومانەدا کراوەتە ئامانج، دوو کۆگای چەک و تەقەمەنی لێیە، کە ئەمەش مەترسییەکان و ڕووبەری ئاگرەکەی زیاتر کردووە.
لایەنە ئەمنییەکان بهردهوامن له لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی قەبارەی تەواوی زیانەکان.