جيهان

سعوودیە: "ڤاکسیندان دژبە کۆرۆنا مەرجی سەرەکییە بۆ حەجکردن"

- سعوودیە رایگەیاند کە ڤاکسیندان دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ یەکێکە لە مەرجە سەرەکییەکانی بەشداریکردن لە فەریزەی حەجدا.

Hamdi Yıldız   | 02.03.2021
سعوودیە: "ڤاکسیندان دژبە کۆرۆنا مەرجی سەرەکییە بۆ  حەجکردن"

Suudi Arabistan

ریاز - AA

سعوودیە رایگەیاند کە بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ، ڤاکسیندان دژبە کۆرۆنا مەرجی سەرەکییە.

رۆژنامەی عوکاز بڵاویکردەوە کە وەزیری تەندروستیی سعوودیە، تۆفیق رەبیعە بە بەرپرسانی وەزارەتی راگەیاندووە، ڤاکسیندان دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ئەوانە ناچارییە کە دەیانەوێت بەشداری بکەن لە فەریزەی حەجدا و ڤاکسیندان یەکێکە لە مەرجەکان بۆ بەشداریکردن لەو فەریزەیەدا.

تۆفیق رەبیعە داوای کرد ئامادەکاری پێشوەختە بکرێت بۆ دانانی ئەو کارمەندە تەندروستییانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکانی مەککە، مەدینە و شوێنە پیرۆزەکاندا کار دەکەن.

رۆژنامەی عوکاز هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە تۆفیق رەبیعە فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ حاجیان.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın