جيهان

"سعوودیە لایەنگری چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە بۆ کێشەی فەڵەستین"

- ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە رایگەیاند، حکوومەتی ریاز لایەنگری چارەسەرێکی دادپەروەرانە و گشتگیری کێشەی فەڵەستین-ە.

Gülşen Topçu   | 16.09.2020
"سعوودیە لایەنگری چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە بۆ کێشەی فەڵەستین"

Suudi Arabistan

ریاز- AA

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، پێشهاتەکانی جیهان و ناوچەکە خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ.

ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکوومەتی ریاز لایەنگری گەلی فەڵەستین-ە و پشتیوانی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە ئامانجیانە کێشەی فەڵەستین بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و گشتگیر چارەسەر بکرێت و لە چوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧دا دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵستین دابمەزرێت و پایتەختەکەی قودسی رۆژهەڵات بێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیە هیچ روونکردنەوەیەکی لە بارەی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان کە دوێنێ لەنێوان ئیسرائیل، ئیمارات و بەحرێن واژوو کرا، نەخستووەتەڕوو.

دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد هەشت وڵاتی دیکەیش ئامادەن رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بکەن.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەیش کردبوو کە پێیوایە لە کاتی گونجاودا، سعوودیە-ش ئەم رێککەوتنە واژوو دەکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın