سياسەت, جيهان

زێلێنسکی بانگەوازێک ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لە گوتارێکدا بانگەواز ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات.

Fatma Esma Arslan   | 20.06.2022
زێلێنسکی بانگەوازێک ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات

Dakar

داکار – AA

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لە گوتارێکدا بانگەواز ئاراستەی یەکێتیی ئەفریقا دەکات.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ئەفریقادا بڵاو کراونەتەوە زێلێنسکی ئەمڕۆ لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە گوتارێک پێشکەشی باڵیۆزانی وڵاتانی ئەفریقا دەکات لە کیێڤی پایتەخت.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی بۆ یەکەمجار لە ١٣ی نیسان لە رێگای سەرۆکی ئەو قۆناغەی یەکێتیی ئەفریقا و سەرکۆماری سەنیگال، ماکی سال بە رای گشتی راگەیاند کە دەیهەوێت گوتارێک لەبارەی یەکێتیی ئەفریقاوە پێشکەش بکات.

ساڵ کە رایگەیاندبوو بە سەردانێک دەچێت بۆ ئۆکراینا، ئەوەی بووە جێی سەرنج لە بەرامبەر بانگهێشتی ئۆکراینا بۆ سەردانی ساڵ، ناوبراو یەکەمجار سەردانی رووسیای کرد.

ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەفریقا بەشی هەرە زۆری گەنم و پەین لە رووسیا و ئۆکرایناوە هاوردە دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın