Emirhan Demir, Ahmet Kartal
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
سەرۆک شارەوانی نیویۆرک، زوھران مەمدانی ڕایگەیاند، ھیچ دەسەڵاتییەکی یاسایی نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەیەی کە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دەرکراوە، کاتێک ناوبراو بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەیلوولی داھاتوو سەردانی نیویۆرک دەکات و داوای کرد کە حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکا ئەو یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاھو جێبەجێ بکات.
زوھران مەمدانی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بنیامین ناتانیاھو تۆمەتبارکراوە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و گوتوویەتی: "بنیامین ناتانیاھو بەرپرسە لە ئەنجامدانی ئەو جینۆسایدە کە بەھۆیەوە زیاتر لە ٧٣ ھەزار فەڵەستینی لە کەرتی غەززە کوژراون".
ھەروەھا سەرۆک شارەوانی نیویۆرک ڕاشیگەیاندووە: "ئەو بۆمبانەی کە بۆ بەئامانجگرتنی منداڵان و نەخۆشخانەکان لە کەرتی غەززە بەکار دەھێندرێن بە باجی ئەمریکییەکان دابین دەکرێن".
سەرۆک شارەوانی نیویۆرک، زوھران مەمدانی ڕاشیگەیاندووە، ھیچ دەسەڵاتییەکی یاسایی نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەیەی کە بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو دەرکراوە، کاتێک ناوبراو بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەیلوولی داھاتوو سەردانی نیویۆرک دەکات و داواشی کردووە کە حکوومەتی فیدراڵیی ئەمریکا ئەو یاداشتنامەی دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاھو جێبەجێ بکات.
زوھران مەمدانی جەختی لەوەش کردووەتەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و سەرجەم ئەو کەسانەی کە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، جێگایان لە شاری نیویۆرک-دا نییە.