جيهان

زه‌ریف: "جه‌نگ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت"

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: "دڵنیاین له‌وه‌ی جه‌نگ هه‌ڵناگیرسێت. چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نین و له‌ ناوچه‌كه‌ش هیچ وڵاتێك به‌ نیازی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ دژی ئێران بووه‌ستێته‌وه‌ یان هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ بكات".

Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood   | 18.05.2019
زه‌ریف: "جه‌نگ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت"

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند كه‌ دڵنیایه‌ له‌وه‌ی جه‌نگ له‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت.

زه‌ریف له‌ میانی سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ په‌كین-ی پایته‌ختی چین له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌ به‌ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئێرانی راگه‌یاند: "دڵنیاین له‌وه‌ی جه‌نگ هه‌ڵناگیرسێت. چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نین و له‌ ناوچه‌كه‌ش هیچ وڵاتێك به‌ نیازی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ دژی ئێران بووه‌ستێته‌وه‌ یان هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ بكات".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی نزیك له‌ تره‌مپ ده‌یانه‌وێت جه‌نگ له‌ دژی ئێران هه‌ڵبگیرسێت و گوتی: "هه‌رچه‌ند تره‌مپ له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا رایگه‌یاند كه‌ خوازیاری جه‌نگ نییه‌ به‌ڵام (ئه‌و كه‌سانه‌) هه‌وڵ ده‌ده‌ن هانی بده‌ن بۆ جه‌نگ".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın