جيهان

رێگریكردنی فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ فڕۆكه‌ رووسییه‌كان

- فه‌رمانده‌یی به‌رگریی ئاسمانیی باكووری ئه‌مریكا (NORAD) رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-22ی ئه‌مریكی له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئالاسكا رێگرییان له‌ دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له‌ جۆری TU-95 كردووه‌.

Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein   | 13.09.2018
رێگریكردنی فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ فڕۆكه‌ رووسییه‌كان

Washington DC

واشنتۆن - AA

فه‌رمانده‌یی به‌رگریی ئاسمانیی باكووری ئه‌مریكا (NORAD) رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-22ی ئه‌مریكی له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئالاسكا رێگرییان له‌ دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له‌ جۆری TU-95 كردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی NORAD له‌وباره‌وه‌، ئه‌و رێگرییانه‌ له‌ كایه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رۆژئاوای ئالاسكا روویداوه‌ و راگه‌یه‌ندراوه‌، فڕۆكه‌ رووسییه‌كان نه‌چوونه‌ته‌ نێو سنووری كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكی و كه‌نه‌دی و له‌ میانی رێگریكردنه‌كه‌دا، فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كان ناوچه‌ی به‌رگرییی له‌ كایه‌ی ئاسمانیی ئه‌مریكیدا بوون كه‌ 200 میلی ده‌ریایی له‌ ئالاسكاوه‌ دووره‌.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول و مانگی ئایاری رابردووشدا رێگریی هاوشێوه‌ له‌ فڕۆكه‌ رووسییه‌كان كرابوو له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئالاسكا.

دوای رووداوه‌كه‌ی مانگی ئایار، روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له‌ میدیاكانی ئه‌مریكادا ره‌نگیدایه‌وه‌ و فڕینه‌كان به‌ فڕینی ئاسایی و بێ مه‌ترسی ناوبرابوون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژمارەیەک له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، نزیكبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ رووسییه‌كانیان له‌ سنووری ئه‌مریكا به‌ په‌یامێك بۆ گه‌لی ئه‌مریكا ناوبردبوو.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın