جيهان

رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور داوا له‌ میسر ده‌كات ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تۆفیق غانم ئازاد بكات

Alaattin Doğru   | 22.07.2021
رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور داوا له‌ میسر ده‌كات ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تۆفیق غانم ئازاد بكات

Paris

پاریس – AA

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور داوا له‌ میسر ده‌كات ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی دیسكی هه‌واڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئاژانسی ئانادۆڵو، تۆفیق غانم كه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، ئازاد بكات و داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بێته‌ وه‌ڵام.

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور رایگه‌یاند كه‌ رۆژنامه‌وانی خانه‌نشین، غانم شه‌وی ٢٠ له‌سه‌ر ٢١ی ئایار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی هێندراوه‌ته‌ ده‌ر و تاكوو ٢٦ی ئایار كه‌ هێندراوه‌ته‌ به‌رده‌م داواكاری گشتی له‌ شوێنێكی نه‌زاندراو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور نامه‌ی بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ره‌وانه‌ كردووه‌ و داوای كردووه‌ به‌ زوویی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر بكه‌ونه‌ گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی غانم به‌بێ مه‌رج ئازاد بكه‌ن.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.