جيهان

رۆبەرت فۆرد: ''ئەمریکا چیتر ناتوانێت حوکمی داهاتووی سووریا بکات''

- باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق، رۆبەرت فۆرد رایگەیاند، ئەوکاتەی ئەمریکا هەلی دەستوەردانی سەربازی هەبوو بۆسەر رژێمی ئەسەد، ئەنجامی نەدا ئەوەش هەڵەبوو و گوتی: ''ئەمریکا چیتر ناتوانێت حوکمی داهاتووی سووریا بکات".

Kasım İleri,Rewa Mahmood Hasan   | 19.06.2019
رۆبەرت فۆرد: ''ئەمریکا چیتر ناتوانێت حوکمی داهاتووی سووریا بکات''

Washington DC

واشنتۆن - AA

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق، رۆبەرت فۆرد رایگەیاند، ئەوکاتەی ئەمریکا هەلی دەستوەردانی سەربازی هەبوو بۆسەر رژێمی ئەسەد ئەنجامی نەدا ئەوەش هەڵەبوو و گوتی: ''ئەمریکا چیتر ناتوانێت حوکمی داهاتووی سووریا بکات".

رۆبەرت فۆرد لەگەڵ باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا لە دیمەشق، مایکڵ دوکلۆس-دا لە پانێڵێکدا لە واشنتۆن بەناوی ''بیروڕای ئەسەد: چۆن سووریا گەیشتە ئێرە و رژێم دەیەوێت بەرەو کوێ بچێت" قسەی کرد.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا هاوشێوەی ئەوەی ئێستا لەگەڵ ئێران دەیکات، ئەوکاتیش هەوڵیداوە سووریا لەڕووی ئابوورییەوە بخنکێنێت و گوتی: ''ئەمە (سزای ئابووری) پێویست نەبوو تاکو ئەسەد بهێنێتە خوار لە دەسەڵات. لە راستیدا ئەمانە زۆر گرنگ نەبوون بۆ ئەسەد. ئەسەد بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک کاری نەدەکرد تەنها بیری لە خێزانەکەی و ئیدارەکەی دەکردەوە".

رۆبەرت فۆرد ئاماژەی بە ستراتیجییەیی ئەمریکا لەهەمبەر سووریا کرد و گوتی:

"چیتر لەو بڕوایەدانیم کە ئەمریکا بتوانێت حوکمی داهاتووی سووریا بکات. جارێکی تر دەیڵێمەوە ئەمریکا ناتوانێت حوکمی داهاتووی سووریا بکات. جەنگێک هەبوو، سەرکەوتنی سەربازیی لە جەنگدا گرنگە. لە سەردەمی ئۆبامادا دەمانگوت دەستوەردانی سەربازی چارەسەریی پێ نییە. بەڕێژەیەکی زۆر بەهەڵەدا چووین لەمەدا. چارەسەری سەربازی هەبوو. ئەگەر ئەسەد هەموو وڵاتی بەدەستەوە نەبووبێت هیچ گومانێک لە مێشکمدا نییە کە هەوڵ نەدات هەموو وڵات بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی".

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ئێستا سەری سوڕماوە کە چۆن رژێمی ئەسەد لە ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا لە ئەمریکا زیاتر یاری ناکات و گوتی: ''ئەگەر رژێم لە رێی رووسەکانەوە هەندێک بەڵێنی بە یەپەگە\پەکەکە بدات ئەوا سەرسورهێنەر نییە".

رۆبەرت فۆرد رایگەیاند کە نزیکبوونەوەی رژێمی ئەسەد و یەپەگە\پەکەکە زۆر کات نابات و گوتی: ''کاتێک دێینە سەر بیروڕای ئەوەی ئەمریکا بە دەستگرتن بەسەر رۆژهەڵاتی سووریادا خاوەنی کارتێکی بەهێز دەبێت، بۆ ئەمە دەبێت بڕوامان وابێت کە ئەسەد گرنگی دەدات بە سزا ئابووریەکان. ئەسەد گرنگی پێ نادات. ئەمریکا سەرباز لەدەست نادات ئەمەتان حساب کردووە. دۆخێکی لەو چەشنەش نییە".

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە دیمەشق ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ئەمریکا نازانێت بۆچی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سووریا سەربازی هەیە و گوتی: ''زۆر ئاستەم دەبێت خەڵک تێبگەینیت ئەرکی ئەمرکا لە رۆژهەڵاتی سووریا چییە".

رۆبەرت فۆرد راشیگەیاند کە لە کۆتاییدا ئەمریکا ناچار دەبێت لە سووریا بکشێتەوە و گوتی: ''ئەو مەرجانەی پێش ٢٠١١ لە رۆژهەڵاتی سووریا و پێش دەستپێکی رووداوەکان هەبوو، لەگەڵ پێش سەرهەڵدانی داعش، هەمان هەلومەرج بەردەوامە".



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın