جيهان

رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ چڕی هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیدلب

- گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن شه‌وی دوێنێ زیاتر له‌ ١٠٠ گولله‌ تۆپیان ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی نیشته‌جێبوون كرد كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌ ئیدلب".

Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Ramal Abdullah Mahmood   | 16.02.2019
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ چڕی هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیدلب

İdlib

ئیدلب – AA

گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن شه‌وی دوێنێ زیاتر له‌ ١٠٠ گولله‌ تۆپیان ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی نیشته‌جێبوون كرد كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌ ئیدلب".

دره‌نگانی شه‌وی دوێنێ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د لێكتێگه‌یشتنی سۆچی پێشێل كرد و زیاتر له‌ ١٠٠ گولله‌ تۆپی ئاراسته‌ی گونده‌كانی حه‌ویز، توه‌ینه‌، شه‌ریعا و باب ئه‌لتاكا له‌ ناحیه‌ی قه‌لعه‌ مادك له‌ دۆڵی غاب كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌ما و شارۆچكه‌كانی لاتامینه‌ و كه‌فه‌ر زیتا كرد كه‌ ده‌كه‌ونه‌ گونده‌واره‌كانی باكووری حه‌ما.

به‌ڕێوبه‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندڵ "رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ شه‌ودا دڕندانه‌ ١٠٠ گولله‌ تۆپی ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه‌ كرد".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın