جيهان

رووسيا سزاى تويتەر و فەيسبووک و تێلێگرامی بە بڕى ٣٥ مليۆن رۆبڵ دا

Emre Gürkan Abay   | 14.09.2021
رووسيا سزاى تويتەر و فەيسبووک و تێلێگرامی بە بڕى ٣٥ مليۆن رۆبڵ دا

Moskova

مۆسکۆ - AA

دادگایەکی رووسیا بە ھۆی پێشێلکاریی ئیدارییەوە بڕی ٣٥ ملیۆن رۆبڵی وەكو سزای دارايى بەسەر کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا؛ تویتەر، فەیسبووک و تێلێگرام دا سەپاند.

لە دادگای تاگنسکی لە مۆسکۆی پایتەخت، دادبینی ئەو دۆسیانەی کە لە لايەن دامەزراوەی تەکنەلۆژیای زانیاری و چاودێریی کردنی دەزگاکانی راگەیاندنی فیدراڵی رووسیاوە، لەسەر کۆمپانیاکانی تویتەر، فەیسبووک و تێلێگرام تۆمار كرابوو، بەڕێوەچوو.

دادگاکە گەیشتە ئەو بڕیارەی کە ئەو کۆمپانیایانە پابەندی یاساغه‌كانی رووسیا نەبوون سەبارەت بە رێنمایی و یاساکانی ناوەڕۆک و بە بڕی ٣٥ ملیۆن رۆبڵی رووسی سزاى دارايى بەسەریاندا سەپاند.

بەم شێوەیە لەگەڵ ئەو سزا داراییانەی کە پێشتر ئەم کۆمپانیایانە داویانە بە رووسیا، کۆی گشتیی سزاکانی تویتەر گەیشتە ٤٥ ملیۆن رۆبڵ، تێلێگرام گەیشتە ٣٥ ملیۆن رۆبڵ و فەیسبووکیش گەیشتووەتە ٨٠ ملیۆن رۆبڵ.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın