جيهان

رامەڵڵا.. بە ھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ ٤٥ جوولەکە بوونە قوربانی

- لە ئەنجامی بەریەککەوتوونی پاسێک و ئۆتۆمبێلێک لە رۆژئاوای شاری رامەڵڵا ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا، ٤٥ جوولەکە بوونە قوربانی.

Zana Natık Kerem   | 10.02.2019
رامەڵڵا.. بە ھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ ٤٥ جوولەکە بوونە قوربانی

Palestinian Territory

قودس ــ AA

دوو جوولەکە لە ئەنجامی بەریەککەوتوونی پاسێک و ئۆتۆمبێلێک لە رۆژئاوای شاری رامەڵڵا ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا و ٤٣ی دیکەش برینداربوون.

خزمەتگوازی فریاکەوتنی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، پاسێک بە ژمارەیەک سەرنشینەوە کە سەرجەمیان جوولەکەبوون لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا لە رۆژئاوای شاری رامەڵڵا ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا بەریەککەوتوون کە بە ھۆیەوە پاسەکە وەرگەڕاوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا، وێرای گیانلەدەستدانی دوو جوولەکە، ھەروەھا ٤٣ی دیکەش بریندرابوون کە بە مەبەستی چارەسەرکردن لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەریەکەوتوونی پاسەکە و ئۆتۆمبێلەکە لەو کاتەدا روویداوە کە پاسەکە ژمارەیەک جوولەکەی لە رۆژئاوای شاری رامەڵلا-وە دەگواستەوە بۆ شاری قودس.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın