Elif Gültekin Karahacıoğlu, Ahmet Kartal
16 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران ھاووڵاتییەکی ئەمریکایی ئازادکردووە کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤وە لەو وڵاتە دەستبەسەرکرابوو.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "ئەو ھاووڵاتییە ئەمریکاییە لە سەردەمی دەسەڵاتی سەرۆکی پێشوو، جۆ بایدان لە ئێران بە ناڕەوا دەستگیرکرابوو".
ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ھاووڵاتییە ئەمریکاییە گەیشتووەتە دەرەوەی ئێران و باری تەندروستیی جێگیر و باشە.
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاندووە: "ئەمریکا پێزانینی بۆ ئەم ھەنگاوە ھەیە کە نیازپاکی ئێران نیشان دەدات".
تا ئێستا حکوومەتی ئێران، بە فەرمی ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.