Nuri Aydın
28 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2026
لە پارێزگای چینگهای باکووری ڕۆژئاوای چین، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی ٥،٧ و ٥،٨ پلە به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕوویانداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی ناوه‌ندی تۆڕەکانی بوومەلەرزەی چین (CENC)، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی ٥،٧ و ٥،٨ پلە به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر لە ناوچەیەک كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی کەمه و له ئاست ڕووی ده‌ریاوه به‌رزن تۆمار کراون و، چەقی بوومەلەرزەکە نزیکەی ٢٤٤ کیلۆمەتر له شینینگی پایتەختی پارێزگای چینگهایەوە دوورە.
یەکەم بوومەلەرزە کاتژمێر ١١:١٦ی پێش نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویدا، دووهەمیشیان کاتژمێر ١١:٣٤.
هێشتا هیچ ڕاگەیاندراوێک لەبارەی زیانه گیانی و ماددییه‌كانی بوومەلەرزەکان بڵاونەکراوەتەوە.