Muhammet Nazım Taşcı, Muhammed Kılıç
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
دوای ئەوەی دوو کەشتی لە باکووری دوورگەی قشم لە گەرووی ھورمز بەڕێکەوتن، دەسەڵاتدارانی ئیران ٢٣ کەسیان لەناو یەکێک لەو کەشتییانە ڕزگارکرد.
ئاژانسی ھەواڵی "فارس" بڵاوی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، کەشتییەکی بەرھەڵگر لە دوورگەی قشم لەگەڵ کەشتییەکی دیکەدا بەریەککەوتوون و بەھۆیەوە زیان بەر کەشتییە بارھەڵگرەکەدا کەوتووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای ڕووداوەکە، ٢٣ کەسی بیانی لەناو کەشتییە بارھەڵگرەکە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی قشم.