جيهان

"ده‌تواندرێت له‌ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆسیه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك بكرێته‌وه‌"

- سه‌رۆكی داواكاری گشتیی دادگای دادی ئه‌ورووپا، میكائیل بۆبه‌ك: "ده‌تواندرێت له‌ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆسیه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك بكرێته‌وه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان".

Ata Ufuk Şeker   | 14.01.2021
"ده‌تواندرێت له‌ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆسیه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك بكرێته‌وه‌"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

بڕۆكسڵ – AA

سه‌رۆكی داواكاری گشتیی دادگای دادی ئه‌ورووپا، میكائیل بۆبه‌ك رایگه‌یاند كه‌ ده‌تواندرێت له‌ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دۆسیه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك بكرێته‌وه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان.

سه‌رۆكی داواكاری گشتیی دادگای دادی ئه‌ورووپا، میكائیل بۆبه‌ك كه‌ به‌رپرسی به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی دادوه‌رییه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و باره‌گاكه‌ی له‌ لوكسه‌مبورگه‌ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دادگایكردنی فه‌یسبووك كه‌ له‌ ئه‌ورووپا باره‌گاكه‌ی له‌ ئێرله‌ندایه‌ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ له‌ میانی په‌یڕه‌وی پاراستنی زانیارییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌هۆی پێشێلكردنی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، ده‌تواندرێت له‌ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك بكرێته‌وه‌.

دامه‌زراوه‌ی پاراستنی زانیارییه‌كانی به‌لیجكا داوای له‌ فه‌یسبووك كردبوو ژماره‌یه‌ك شه‌كرۆكه‌ له‌و وڵاته‌ به‌بێ مۆڵه‌تپێدان به‌كارنه‌هێنێت، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زۆر و زانیارییه‌ كه‌سییه‌كان بسڕێته‌وه‌.

به‌ڵام فه‌یسبوك ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا دادگای برۆكسڵ ده‌ستی به‌ پرۆسه‌ی دادوه‌ری كرد.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın