جيهان

خانمە پەیامنێری ئەلجزیرە لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا

Qais Omar Darwesh   | 11.05.2022
خانمە پەیامنێری ئەلجزیرە لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا

کەناری رۆژئاوا – AA

خانمە پەیامنێری کەناڵی ئەلجزیرەی قەتەری، شیرین ئەبو عاقلە لە کاتێکدا سەربازانی ئیسرائیل لە کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو تەقەیان کردووە گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، پەیامنێری بە ئەزموون شیرین ئەبو عاقیلە (تەمەن ٥١ ساڵ) لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیل لە شاری جەنین، سەری بریندار بوو و دواتر گیانی لەدەست دا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش دراوە کە رۆژنامەوانیی لۆکاڵی عەلی سومودی-یش پشتی بریندار بووە و رەوشی تەندروستی جێگیرە.

بەپێی ئەو گرتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە دەبیندرێت دوای برینداربوونی ئەبو عاقلە خوێنێکی زۆری پێوەیە و کە دەخرێتە ناو ئۆتۆمبێلێک ئێلەگی گوللەنەبڕی لەبەرە.

- سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە دەکات

لای خۆیشیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانیان "بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی تیرۆر لە کەمپەکە دەستیان کردووە بە چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" و "لە کاتی چوونی سەربازانی ئیسرائیل بۆ کەمپەکە چەندین چەکداری فەڵەستینی تەقەیان لە سەربازانی ئیسرائیل کردووە و مادەی تەقەمەنییان لە سەربازانی ئیسرائیل گرتووە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە "سەربازانی ئیسرائیل بە گولـلە وەڵامی کەسە چەکدارەکانیان پێ کراوە. سوپا لە رووداوەکە دەکۆڵێتەوە کە داخۆ رۆژنامەوانەکان لەلایەن چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە پێ کراون یاخود نا".

"رۆژنامەوانانی مەیدانیی بوون"

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی ئەلجزیرە بڵاوی کردووەتەوە کە شیرین ئەبو عاقلە لە یەکەم نەوەی رۆژنامەوانی مەیدانیی کەناڵەکە بووە، بە مەبەستی رووماڵکردن هێرشەکانیی ئیسرائیل بۆسەر گەلی فەڵەستین لەسەر خاکە داگیرکراوەکەیان دەمێکی زۆرە لەو ناوچانە کار دەکات.

باس لەوەیش کراوە ناوبراو لە ١٩٧١ لە قودس لەدایک بووە و دەرچووی بەشی میدیا و رۆژنامەوانی زانکۆی یەرموکە لە ئوردن.

لە ئاکامی هەڵکوتانەسەر شاری جەنین و دەستگیرکردنی فەڵەستینییەک و گەمارۆدانی ماڵەکەی، کێشە لەنێوان هێزەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان دروست بووبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın