جيهان

خامنەیی: "پاشەکشێ لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکەین"

Muhammet Kurşun   | 23.02.2021
خامنەیی: "پاشەکشێ لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکەین"

Tahran

تاران- AA

رابەری ئایینی ئێران، عەلی خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە پاشەکشێ لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکەن و تا پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی سەدا ٦٠ بەردەوام دەبن.

عەلی خامنەیی لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەزایان (مجلس خبرگان) باسی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، سزاکانی ئەمریکا و پڕرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم کرد.

رابەری ئایینی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە توانای ئەتۆمی ئێران بەپێی پێویستی زیاد دەکات و گوتی: "هیچ پاشەکشێیەک لە بەرنامەی ئەتۆمی ناکەین و تا پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی سەدا ٦٠ بەردەوام دەبین".

- راگەیەندراوەکانی رۆژئاوای بە "بێویژدانانە" وەسف کرد

عەلی خامنەیی، راگەیەندراوەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا-ی دەربارەی ئێران بە "راگەیەندراوی خۆبەزلزانانە و بێویژدانانە وەسف کرد و گوتی: "وڵاتانی رۆژئاوا، زۆر باش دەزانن کە ئێمە لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا نین. هەر بۆیە چەکی ئەتۆمی تەنها بیانووێکە، ئەوان تەنانەت دژی ئەوەشن کە ئێمە ببینە خاوەنی چەکی ئاسایی، چونکە نایەنەوێت ئێران بەهێز ببێت".

- "ئێران لە روانگەی ئایینییەوە چەکی کۆمەڵکوژ بە شتێکی قەدەغە دەزانێت"

رابەری ئایینی ئێران، دەربارەی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لەسەر وڵاتەکەی، رایگەیاند "قۆشمەبازی نێودەوڵەتی زایۆنیزم (ناتانیاهو) بەردەوام دەڵێت 'رێگە نادەین ئێران ببێت بە خاوەن چەکی ئەتۆمی'، پێویستە پێی بگوترێت: 'ئێران، ئەگەر بڕیاری بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات نە خۆی و نە گەورەکانی ناتوانن ببنە رێگر'، بەڵام ئێران لە روانگەی ئایینییەوە چەکی کۆمەڵکوژ بە شتێکی قەدەغە دەزانێت".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın