جيهان

حەسەن روحانی هەڕەشەی زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات

- سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی: "ئەگەر لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا، بەرژەوەندییەکانمان لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەین".

Zana Natık Kerem   | 08.05.2019
حەسەن روحانی هەڕەشەی زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات

Ankara

تاران ــ AA

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە ئەگەر بەرژەوەندی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا لە میانی دوو مانگی داھاتوودا دەست دەکەن بە زیادکردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

کەناڵی فەرمی ئێران گوتارێکی حەسەن روحانی پەخشکرد کە بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەشیکرد.

سەرکۆماری ئێران، ماوەی دوو مانگی وەک مۆڵەتی داوەتە لایەنە پەیوەندارەکان تا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا، بەرژەوەندییەکانی ئێران لەبەرچاو بگرن.

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەوەشی وەبیرھێناوەتەوە کە لە قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمریکا لایەنەکانی دیکە ھیچ ھەنگاوێکی بەرچاویان نەناوە کە خواست و بەرژەوەندییەکانی ئێرانی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی لەبەرچاو گرتبێت.

سەبارەت بە ئەگەری زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمیش، حەسەن روحانی روونیکردەوە کە وڵاتەکەی پابەندە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٣،٦٧ لەسەدا و گوتی: "ئەگەر لە میانی دوو مانگی داھاتوودا، بەرژەوەندییەکانمان لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın