Zana Natık Kerem
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، بڵاوکراوەتەوە، بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستییەوە.
نووسینگەکە ڕاگەیانداوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "سەبارەت بەوەی کە لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، بێ بنەمایە و دوورە لە ڕاستییەوە".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق داواشی لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە کە وردبن بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریيەكان، پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، ھەروەھا لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست خۆیان بەدوور بگرن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وردەکاری زیاتر لەبارەی ناڕۆکی ڕاپۆرتەکە، بڵاونەکراوەتەوە.
بەپێی ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە ڕۆژی ٢٣ی تەمووزی ئەمساڵ، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا بڵاوی کردبوویەوە ، ئێران پێشنیازێکی ئاگربەستی کاتیی ئەمریکای رەتکردووەتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی دوای سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی، گەیاندوویەتە بەرپرسانی ئێران.