Halime Afra Aksoy
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن بڵاویان كردهوه، لە باکووری دەریای سوور کەشتییەکی نەوتی سعوودیەیان بە ژمارهیهكی زۆر مووشەکی بالستی کردووەتە ئامانج.
گوتەبێژی حوسییەکان، یەحیا سەریع لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بابەتەكه بڵاوکردەوە.
سەریع ئاماژەی بەوە کرد لە کەناراوەکانی ناوچەی یەنبوع لە باکووری دەریای سوور، کەشتییەکی نەوتیان بە ناوی وەفا کە سهربه سعوودیەیە بە مووشەکی بالستی کردووەتە ئامانج.
سەریع بانگەشەی ئەوەی کرد ئەم هێرشە لە چوارچێوەی تێگەیشتنی وەڵامدانەوەی گەمارۆ بە گەمارۆ ئەنجامدراوە.