جيهان, کۆڤید- ١٩

جیهان.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ١٥٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

- ماڵپەرى "Worldometer: "ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرانسەری جیهاندا گەیشتە ١٥٥ ملیۆن و ٩٠٢ هەزار کەس و سێ ملیۆن و ٢٤١ هه‌زار و ٤٩٩ كه‌سیش به‌هۆی په‌تاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه"‌.

Fuat Kabakcı   | 05.05.2021
جیهان.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ١٥٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ١٥٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووان بە په‌تاكه‌ له‌ جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته‌ ١٥٥ ملیۆن و ٩٠٢ هەزار کەس.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی په‌تاکەی لە جیهاندا تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا ٣٣ ملیۆن و ٢٧٤ هه‌زار و ٦٥٩ حاڵه‌تی تۆمارکردووە.

هەروەها سێ ملیۆن و ٢٤١ هه‌زار و ٤٩٩ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٣٢ ملیۆن و ٤٨٦ هەزار و ٥٦٦ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٩ ملیۆن و ٢٧٢ هەزار و ٨٣٧ تووشبووی دیکە هێشتا چارەسەر وەردەگرن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın