جيهان

جۆ بایدن: ''تا کۆتایی ئایار هێندە ڤاکسینمان لەبەردەستدا دەبێت کە بەشی هەموو ئەمریکییەک بکات''

- سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن: ''لە ئەنجامی ئەو هەنگاوانەی ئێستا لە بارەی بەرهەم ناومانە، تا کۆتایی مانگی ئایار هێندە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێمان لەبەردەستدا دەبێت کە بەشی هەموو ئەمریکییەک بکات''.

Dildar Baykan   | 03.03.2021
جۆ بایدن: ''تا کۆتایی ئایار هێندە ڤاکسینمان لەبەردەستدا دەبێت کە بەشی هەموو ئەمریکییەک بکات''

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، ئاماژەی بەوە کرد کە تا کۆتایی مانگی ئایار، هێندە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان لەبەردەستدا دەبێت کە بەشی هەموو ئەمریکییەک بکات.

جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی باسی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و کارەکانی ڤاکسیندان کرد دژ بەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەیدا.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ پەتاکەی بە سووک وەرگرتبوو و رایگەیاند: ''پێشوەچوون لە رێگای ئاساییکردنەوەی ئەو پەرتەوازەییە تۆمار دەکەین کە وەک میرات لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆمان ماوەتەوە''.

جۆ بایدن ئەوەشی خستەڕوو کە هەریەک لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی دەرمان میرک ئاند کۆ، جۆنسن ئاند جۆنسن کە کۆتایی هەفتە پەسەندکران، ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەرهەمدەهێنن.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پێشتر ئاماژەی بەوە کرد کە تا کۆتایی مانگی تەمووز ئەوەندە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان دەبێت کە بەشی هەموو ئەمریکییەک بکات و گوتی: ''لە ئەنجامی ئەو هەنگاوانەی ئێستا لە بارەی بەرهەم ناومانە، تا کۆتایی مانگی ئایار هێندە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان لەبەردەستدا دەبێت کە بەشی هەموو ئەمریکییەک بکات''.

جۆ بایدن جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوەی لەدەستیان بێت ئەنجامی دەدەن بۆ هەرچی زووە کردنەوەی قوتابخانەکان و رایگەیاند ''ئێمە دەخوازین هەر راهێنەرێک، کارمەندی قوتابخانە و باخچەی ساوایان تا کۆتایی ئەم مانگە لانیکەم یەک دۆز ڤاکسینیان لێبدرێت. لەبەرئەوە داوا لە ویلایەتەکان دەکەم پێشینەی کارەکە بدەنە ئەو ئەو گرووپی کارانە''.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن هەروەها دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەمووان ئاگاداری دەمامک بەستن، پەیڕەوکردنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی و پاک وخاوێنی بن و گوتی: ''لە کۆتایی تونێلەکەدا رووناکی هەیە، بەڵام هەموو شتێک کۆتایی نەهاتووە. ئێستا کاتی ئەوە نییە رێنمایی و پارێزییەکان وەلابنێین''.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın