جيهان, کۆڤید- ١٩

جيهان.. زیاتر له‌ ٢٥ مليۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وە

تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ٣٣ مليۆن كەسى تێپەڕاندووە و زياتر لە يەك مليۆن و نۆ هەزار تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.

Nuri Aydın   | 30.09.2020
جيهان.. زیاتر له‌ ٢٥ مليۆن تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وە

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە سەرانسەرى جيهان ژمارەى ئەو تووشبووانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، پاش وەرگرتنى چارەسەری پزیشکی چاكبوونەتەوە، ٢٥ مليۆنى تێپەڕاند.

بە گوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و هه‌رێمه‌كان، لە سەرانسەرى جيهان ٢٥ مليۆن و ٢٦ هەزار و ٦٨ تووشبووى كۆرۆنا بەسەر نەخۆشييەكەدا سەركەوتوون.

ریزبەندیى ئەو پێنج وڵاتەى كە زۆرترين تووشبووی كۆرۆنا تیایاندا چاكبوونەتەوە، بەمشێوەيەیه‌: لە هيندستان (پێنج مليۆن و ١٧٦ هەزار و ٣٧١)، لە ئەمريكا (چوار مليۆن و ٦٣٠ هەزار و ٦٧٤)، لە بەڕازيل (چوار مليۆن و ٨٤ هەزار و ١٨٢)، لە رووسيا (٩٥٢ هەزار و ٣٩٩) و لە كۆلۆمبيا (٧٢٢ هەزار و ٥٣٦) تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە.

هاوكات لە توركيا ٢٧٨ هەزار و ٥٠٤ تووشبوو بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتوون.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه‌ له‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی جیهاندا بڵاوبوویه‌وه‌، بووه‌ په‌تایه‌كی جیهانگیر. تاوەكو ئێستا لەسەرانسەرى جيهان ژمارەى تووشبووان ٣٣ مليۆن كەسى تێپەڕاندووە و زياتر لە يەك مليۆن و نۆ هەزار تووشبووش گيانيان لەدەستداوە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın