جيهان

تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر یەکەم شۆڕشی بەهاری عەرەبیدا

- رووخانی زەینەل عابدین بن عەلی لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١دا، کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بە دەستی پۆڵایین تونسی بەڕێوەبرد، لاپەڕەیەکی نوێی بەڕووی جوگرافیای هەموو عەرەبدا کردەوە.

Enes Canlı   | 14.01.2021
تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر یەکەم شۆڕشی بەهاری عەرەبیدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

ئەو قۆناغەی لە ژێر ناوی ''بەهاری عەرەبی'' ١٠ ساڵ پێش ئێستا لە تونس بە هوتافی ''نان، شەرەف و ئازادیی'' سەریهەڵدا و لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای گرتەوە، بە هۆی ''کودەتا، دژە شۆڕش، شەڕی ناوخۆ و دەستوەردانی دەرەکی''ەوە بوو بە زستان.

رووخانی زەینەل عابدین بن عەلی لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١دا بەرامبەر خۆپیشاندانی گەورەی گەل، کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بە دەستی پۆڵایین تونسی بەڕێوەبرد، تەنیا لاپەڕەیەکی نوێی بەڕووی وڵاتێکی بچووکی باکووری ئەفریقادا نەکردەوە، بەڵکو بەڕووی جوگرافیای هەموو عەرەبدا کردیەوە.

سەرەڕای هەموو ئەو نەهامەتیانەی لە قۆناغەکانی رابردوودا روویاندا، تونس سەرکەوتووبوو لە پاراستنی دەستکەوتەکانی بواری مافی کەسی، ئازادییەکان و دیموکراسیی، بەڵام چاوەڕوانییە ئابوورییەکانی شۆڕش نەهاتنە دی.

وڵاتی میسر کە دووەم وێستگەی شۆڕشەکە بوو، سەرەڕای رزگاربوون لە حکوومەتە ٣٠ ساڵییەکەی حوسنی موبارەک، بەڵام دواتر بووە قوربانیی کودەتای سەربازیی و، هەژموونی سوپا لەسەر سیاسەت، ئابووریی و کۆمەڵگەی مەدەنی زیاتر بووە.

ئەو وڵاتانەی رژێمی پاشایەتی حوکمیان دەکات، لەو قۆناغەدا بە ئەنجامدانی چاکسازی دەستووری رێژەیی شەپۆلی خۆپیشاندانیان هێواش کردەوە، ئەو رژێمە پاشایەتیانەی دەوڵەمەندن بە نەوت بەتایبەتی سعوودیە هاوکاری کۆمەڵاتیان بۆ هاووڵاتیانیان زیاد کرد، بەوەیش رێگریان کرد لە گەیشتنی شەپۆلی شۆڕش بۆ وڵاتەکەیان.

بەڵام کاتێ شەپۆلی شۆڕش گەیشتە لیبیا، سووریا و یەمەن کەشێکی پڕ گرژیی ناوچەکەی تەنی و رشتنی خوێن و فرمێسکی لە دوای خۆی جێهێشت کە ناوەستێت. لە کاتێکدا لەو سێ وڵاتەدا شەپۆلی شۆڕش گۆڕاون بۆ شەڕی ناوخۆ، هاوکات توندوتیژی و قەیرانی مرۆیی سەریهەڵداوە کە کاریگەری قوڵیشی لەسەر وڵاتانی دراوسێ و جیهانیش دروست کردووە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın