جيهان, کۆڤید- ١٩

توێژينەوەيەكى زانستى ئەو دەردەخات كە وەرگرتنى دوو دۆز ڤاكسينى فایزەر-بایۆنتێک لەسەدا ٩٥ بەرگريى لەش زياددەكات

- بەپێى توێژينەوەكە، لە دوای ١٤ رۆژ لە بەکارھێنانی دۆزی یەکەمی ڤاکسینەکە، ئەو بەرگرییەی کە لە دۆزی دووەمدا بەدەستدێت لەسەدا ٩٥،٥ لە دژی تووشبوون بە پەتاکە، لەسەدا ٩٨ لە دژی کەوتنە نەخۆشخانە و لەسەدا ٩٨،١ لە بەرامبەر گيانلەدەستدان زیاددەکات.

İdris Sülün   | 07.05.2021
توێژينەوەيەكى زانستى ئەو دەردەخات كە وەرگرتنى دوو دۆز ڤاكسينى فایزەر-بایۆنتێک لەسەدا ٩٥ بەرگريى لەش زياددەكات

Istanbul

ئەنقەرە - AA

بەپێی توێژينەوەیەکی زانستى نیشتمانیی کە لە ئیسرائیل ئەنجامدراوە، ئەوە دەرکەوێت کە بەکارھێنانی دوو دۆزی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتێک، زۆر کاریگەرە لە بەرامبەر کەوتنە نەخۆشخانە و گيانلەدەستدان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ئەو تۆژینەوەی کە لە گۆڤاری لانسێت-ی پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە بەکارھێنانی دوو دۆزی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتێک، ئەوە بەرگریی لەشی بەکارھێنەران بە بەساڵاچووەکانەوە بە رێژەی لەسەدا ٩٥ لە دژی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەوتنە نەخۆشخانە، نەخۆشی قورس و گيانلەدەستدان زیاددەکات.

ھەرچەندە ئەنجامەکانى توێژينەوەكە ھاندەرن بەڵام ئەوەشی وەبیرھێنایەوە کە ھێشتا دژواری لە لەخۆگرتنی پەتاکە بەردەوامە.

توێژينەوەكە جەختی لەوە کردووەتەوە کە نە ماوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نە ماوەی بەرگریی لەش لە دژی کوتان دیار نییە و ھۆشداری لەوە دراوە کە لە داھاتوودا، ئەگەری دەرچوونی گۆڕانکاری نوێ ھەیە لە دژی ڤاکسینەکان.

توێژينەوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێویستە چوارچێوەی کوتان لەسەرانسەری جیھان بەبەردەوامی فراوان بكرێت و زانیاری ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە وەرگرتنی یەک دۆز ڤاکسین لە سەدا ٥٨ بەرگریی لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە، لە سەدا ٧٦ لە بەرامبەر کەوتنە نەخۆشخانە و لە سەدا ٧٧ لە بەرامبەر گيانلەدەستدان زیاددەکات.

بەپێى توێژينەوەكە، لە دوای ١٤ رۆژ لە بەکارھێنانی دۆزی یەکەمی ڤاکسینەکە، ئەو بەرگرییەی کە لە دۆزی دووەمدا بەدەستدێت لەسەدا ٩٥،٥ لە دژی تووشبوون بە پەتاکە، لەسەدا ٩٨ لە دژی کەوتنە نەخۆشخانە و لەسەدا ٩٨،١ لە بەرامبەر گيانلەدەستدان زیاددەکات.

سەبارەت بە کاریگەری ڤاکسینەکە لەسەر بەرگریی لەشی بەساڵاچووان، توێژينەوەكە ئەوە دەردەخات کە ھێندەی گەنجەکان بەھێزە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە لە دوای ئەوەی کەسانی سەرووی ٨٥ ساڵان دۆزی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە ئەوە بەرگریی لەشیان لەسەدا ٩٤،١ لەبەرامبەر تووشبوون و لەسەدا ٩٦،٩ لە بەرامبەر کەوتنە نەخۆشخانە زیادیکردووە و حەوت رۆژ دوای وەرگرتنی دۆزی دووەم بەرگرییان لە بەرامبەر گيانلەدەستدان بە رێژەی لەسەدا ٩٧ زیادیکردووە.

ھەر بەپێی تۆژینەوەکە، کەسانی نێوان تەمەن ١٦-٤٤ ساڵان بەرگری لەشیان لەسەدا ٩٦،١ لە دژی تووشبوون بە کۆرۆنا زیادیکردووە و لەسەدا ٩٨،١ لە بەرامبەر کەوتنە نەخۆشخانە و لە بەرامبەر گيانلەدەستدانيشدا بەرگریی لەشیان لەسەدا سەد زیادیکردووە.

توێژەری توێژينەوەكە کە ھاوکات لە وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل کاردەکات دکتۆر شارۆن ئالرۆی-پرێس، دەربارەی ئەنجامەکانی دەڵێت، "ئیسرائیل کە وڵاتێکە بەرزترین رێژەی دانیشتوانی ڤاکسینی وەرگرتووە، بۆ دیاریکردنی کاریگەریی ڤاکسینەکە و چاودێریکردنی کاریگەرییەکانی پرۆگرامی پێدانی ڤاکسینەکە لەسەر تەندروستی گشتی دەرفەتێکی بێوێنە پێشکەش دەکات".

شارۆن دەشڵێت: "تاکو ئەم کاتە، ھیچ وڵاتێکی جیھان کاریگەرییەکانی کەمپینی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنایان لەسەر تەندروستی گشتی رانەگەیاندووە. ئەم ئامارانە زۆر گرنگن چونکە ھەرچەندە ھێشتا ھەندێک بەربەستی گرنگ ھەیە کە دەبێت بەسەریدا سەربکەوین بەڵام لە کۆتایيدا کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئومێدێک دەدات کە بتوانین پەتاکە کۆنترۆڵ بکەین".

بەپێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنس ھۆپکینز-ی ئەمریکی، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩وە بۆ ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٢٣٠ ھەزار کەس لە ١٩٢ ولات و ناوچە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.

ھاوکات، زیاتر لە ١٥٤ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون دەستنیشانکراوە و زیاتر لە ٩١ ملیۆن کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın