Tuğba Altun
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
تورکیا، میسر و قەتەر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل و پێشێلی یاساکانی نێودەوڵەتییە، بە تووندی ئیدانە کرد.
تورکیا، میسر و قەتەر وەک وڵاتانی نێوەنگیر بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بڵاو کردەوە.
هەر سێ وڵاتی نێوەنگیر، پێشێلکارییەکانی بەردەوامی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، بە تایبەتی بە ئامانجگرتنی ناوەندە تەندروستییەکان و ژێرخانی پزیشکی کە گیانڵەدەستدانی خەڵکی سڤیل لەوانەش ژن و منداڵانی لێ دەکەوێتەوە بە پێشێلی یاسای نێودەوڵەتیان ناو هێناوە و ئیدانەیان کردووە.
وڵاتانی نێوەندگیر جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەردەوامی پێشێلکارییەکان بە تایبەتیش دوای بەیاننامەی بزووتنەوەی حەماس و گرووپەکانی فەڵەستینی کە بە تایبەتی پرسی دانانی چەکیان پەسەند کردووە لە چوارچێوەی نەخشەڕێگەی غەززەدا، ئەوە پێشێلی ڕێککەوتننامەکەیە و هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەی دووهەمی غەززە لاواز دەکات.
تورکیا، میسر و قەتەر ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل پێویستە پابەندی هەموو بەڵێنەکانی خۆی بێت لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا و پابەندییەکانی خۆی بە پێی بڕیاری ئاگربەست جێبەجێ بکات.
داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کردووە کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و گوشاری پێویست بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام بێت.