Aynur Şeyma Asan, Emirhan Demir
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژهی بهوه كرد کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەن و، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاتوچۆی گهرووهكه بەڕێوەدەبەن و بۆ ئەمەش پارە وەردەگرن.
لە میانی بهشداری كردنی له بەرنامەیەکدا لە کەناڵی Fox News، ترەمپ باسی له گرژییەکان لەگەڵ ئێران كرد.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سهبارهت به هەڵوێستی ئێران بەرامبەر گەرووی هورمز، ترەمپ ڕایگهیاند: "ئێمە کۆنترۆڵی گەرووی (هورمز) دەکەین. ئەوان (ئێران) هیچ شتێکیان بە دەستەوە نییە".
بە ئاماژەکردن بەوەی بەردەوام دەبن لە لێدانی زۆر توندی ئێران، ترەمپ ڕایگهیاند: "گەرووی (هورمز) لە ژێر دەستی خۆماندا دەهێڵینەوە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێمە بەڕێوەی دەبەین. دەبینە پاسەوانی گەرووەکە".
ترەمپ بانگەشەی ئهوهی کرد كه لە بەرامبەر پاسەوانی کردنی هورمزدا پارە وەردەگرن و، ڕایگهیاند: "بە پێچەوانەی ئەوەی ساڵانێکی درێژ ئەنجاممان دا، ناتوانرێت چاوەڕوانی ئەوەمان لێبکرێت بێ بەرامبەر ئەم کارە بکەین. زیاتر لە ٥٠ ساڵە پارێزگاری لە گەرووەکە دەکەین و هیچ پارەیەکیان پێ نەداوین. ئەوان هەموو پارەکەیان برد".
سهرۆكی ئهمریكا ترەمپ، ئهوهیشی خستهڕوو کە لەم پرۆسەیەدا بێهودە پارێزگاریان لە گەرووی هورمز کردووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد ڕێککەوتنێک لەگهڵ لایەنی ئێرانییدا هەبوو و دوێنێ کۆبوونەوەیەکی ١١ کاتژمێری ئەنجامدراوە و، گوتی: "ڕێککەوتنەکە تەواو بوو، بەڵام دواتر تێكیان دا. ئەوان هەر تێكیدهدهن. ١٠ ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئەم كهسانهدا کرد".
له كاتێكدا ترەمپ باسی لهوه كرد كه ئێران هیچ شتێکی له خۆی بەدەستنەهێناوە، سەرۆکەکانی پێشووی ئهمریكا بهتایبهتی ئۆبامای تۆمهتبار کرد بەوەی ٤٧ ساڵە ڕێگەیان بە کارەکانی تاران داوە.